چۆن پێناسەی ئەوینت کەم

وەسف ناکرێ خۆشەویستیت
لە ئاست تۆدا زمان لاڵە
تۆ یەک پارچە سۆز و هەستیت
گشت شاعیری ئەم دنیایە
کۆکەمەوە بۆ پێناسەت
بە هەزاران شیعر بڵێن
هێشتا ناگەن بە هەناسەت
دە پێم بڵێ هەناسەکەم
پێناسەی چیت لە من دەوێ
من هەر ئەوەندە ئەزانم
وەک ڕۆحی خۆم تۆم خۆش دەوێ

پیرەمێرد

 

 


برچسب‌ها: چۆن پێناسەی ئەوینت کەمپیرەمێرد

تاريخ : سه شنبه 12 بهمن 1395 | 17:36 | نویسنده : kurdistan |


خاکی ئێمە
لە هیچ خاکێ ناچی
خۆی یەک دڵەو 
هەموو رۆژێ
بە چوار خاچا دا ئەکوترێ
دایكی ئێمە
لە هیچ دایکێکی تر ناچێ
لە یەک ساتا
سکی ئەو چوارجار ئەسوتێ
یەک کەسمان چوار جار ئەکوژرێ
بۆیە رۆژێ 
لە ئاهەنگی ئەم خوێنەدا
چوار جەژن ئەکەین بە جەژنێ 

 

شێرکۆ بێکەس


برچسب‌ها: خاکی ئێمەشێرکۆ بێکەس

تاريخ : دو شنبه 11 بهمن 1395 | 18:21 | نویسنده : kurdistan |

چاوه‌ڕێتم،

ده‌گه‌ڕێیته‌وه‌ سوێند ده‌خۆم

سوێند ده‌خۆم ده‌گه‌ڕێیته‌وه‌

گه‌ر یه‌ک یه‌کیش سنووره‌کان مین رێژ بکه‌ن

هه‌موو رۆژێ له‌گه‌ڵ به‌ری به‌یاندا... 

به‌ره‌و ئاسۆ له‌ دوو ده‌ده‌م ده‌زووی نیگام

وا هه‌ست ده‌که‌م

تۆ ده‌بیته‌ باڵدارێکی ئه‌فسانه‌یی و

به‌یانییه‌ک دێیته‌وه‌ لام


عه‌بدوڵڵا په‌شێو

 


برچسب‌ها: عه‌بدوڵڵا په‌شێوچاوه‌ڕێتم

تاريخ : یک شنبه 10 بهمن 1395 | 11:44 | نویسنده : kurdistan |

پاییزه ، دار و دەوەن بێ بەرگه
دڵ پـەشۆکـاوی خـەیاڵی مەرگـه

هەر گەڵایێ که له دارێ دەوەرێ
نووسراوێکه به ناخۆش خەوەرێ

تاو هەناوی نیه وا مات و پەشێو
لـەشی زامـاری دەکێـشـێته نـشێـو

رۆژپەڕه ، سارده کزەی بای زریان
کاته بۆ ژینی له دەس چوو ، گریان

دڵی پڕ بوو له پەژاره و له دڵۆ
ژینی خۆی هاتەوه بیر پیره هەڵۆ

به قسه خۆشه ، مەترسی مردن
تاڵه ئەو هەستی به مردن کردن

کاتی کۆچ کردنه ، وەختی سەفەره
داخەکەم، سەختی نەمانم لەبەره


برچسب‌ها: پیرە هەڵۆسواره ئیلخانی زاده

ادامه مطلب
تاريخ : یک شنبه 10 بهمن 1395 | 10:9 | نویسنده : kurdistan |

بە لێوی تۆ و بە چاوی تۆ،
کەوا هەر مەست و سەرمەستە
عەزیزم تا بە کەی ئەم خەستەیە
هەر مەست و سەربەستە؟

لە قوببەی سینە سووتاوە،
دڵم بەو نارە پڕ نارە
برۆی پەیوەستی خستوومی
منی وا خەستە پەیوەستە

بە ئاهـ و گریەیی من پێکەنی،
وەک بەرق و باران بێ!
بەهاران پستە خەندان بێ،
بە ناز ئاهێستە ئاهێستە!

هەتا زنجیری زوڵفی تۆم هەبێ،
هەر شاد و ئازادم
سەرم هەر داوە بەو داوە،
دڵم پابەستە بەو بەستە

بەڵێنم ڕاستە من، گەردەن کەچم
بێ‌ڕستی دەستی وی
قەلادە و ڕستە بۆ من،
پەرچەمی ئەو سەروە نەوڕەستە

قەد و قامەت قیامەت،
"قەد قیامەت" تا بڵێن قامەت
بڕۆ ئەی تازە گوڵ دەستە،
دەمێکی هەستە ڕاوەستە

ببارێنە گوڵ و نافە،
بە خەندە داغی باغانە
سەری زوڵفت کە دەم بەستە،
لە دەم بەستە ئەمە بەستە

"وەفایی"، مەجلیسێ گەرمە
چ خۆشە بێی و ساقی بێ
وەکوو گوڵ دەستە بتگێڕێ بە دڵ،
لەو دەستە بەو دەستە

 

وه فایی


برچسب‌ها: بە لێوی تۆ و بە چاوی تۆوه فایی

تاريخ : شنبه 9 بهمن 1395 | 18:30 | نویسنده : kurdistan |

کۆڕی ئه مشه و ناڵه ی ده ف و شینی شمشاڵه

شه واره ی ئاهی ئاشق و ده نگی زوڵاڵه

ئه وه ی له ڕێگای عه شقا شه هیده

هه ر خۆی سه ر قافڵه و زانا و موریده

ئه ی هاوڕێیان دڵم چرای کۆڕی دیوانی ئێوه یه

ده نگی نوساوی من ئه مشه و تاسه ی غوربه تی پێوه یه

ئه ڵێم وه کوو فه رهاد منیش قوڵه برینم

له چیرۆکی خه می خۆما شیرین ئه بینم

به بێ ئه و هه سته ی که له دڵمایه

بوون و نه بوونم وه کو یه ک وایه

هاوار ئه مشه و نه ی گڕی گرت سووتا له گه ڵ سووتانی من 

ده فیش له زیکری عه شقا بوو گریا له گه ڵ گریانی من

به نده ی ئه و ساته م و گیانه م ئه که م به قوربان

ئێوه ن دوکتۆری ڕوحی من ده سم به دامان

به و سۆزی نایه دڵم بدوێنه

بمکه شه یدایی حاڵم لێ بێنه

 

تێکستی ئاهه نگی بێهجه ت یه حیی


برچسب‌ها: بێهجه ت یه حییکۆڕی ئه مشه و

تاريخ : پنج شنبه 7 بهمن 1395 | 23:15 | نویسنده : kurdistan |

دڵەکەم غەمگینە، دڵەکەم غەمگینە
‌ئەگـەر غەمـخواری، وەره بمـبینە

‌خوایه ئەم دڵەت، تۆ بۆچ دا به من
‌عەشق و حەیاتم لێک بوون به دوژمن

‌عەشق غەمی ئەوێ، حەیاتیش خۆشی
‌ئاگر له دڵدا، چۆن داده پۆشی؟

‌دەورەی رۆژگار گەردشی بادا
‌با به باده غەم بدەین به بادا

‌کە غەم ئەمخاته ماڵی بێهۆشی
‌ناچار دەست ئەکەم، به باده نۆشی

‌دەستگیریم بکه، ئەی یاری شەبگەرد
‌بە پەیامی یار، له دڵ دەرکە دەرد....

پیرەمێرد


برچسب‌ها: دڵەکەم غەمگینەپیرەمێرد

تاريخ : پنج شنبه 7 بهمن 1395 | 1:59 | نویسنده : kurdistan |

زیندووم کەوە، زیندووم کەوە
لە مەرگی خۆم پەشیمانم،
ببە بە گیان بۆ گیانم،
ببە بە خۆرپە بۆ دڵم،
ببە گڕی خوێنی سڕم ،
خڕۆشی ناو دەمارانم !

زیندووم کەوە، زیندووم کەوە
لە مەرگی خۆم پەشیمانم ،
زۆری ماوە نەقشەی ژیانم،
زۆری ماوە تاسەی دەروون،

ببە بە لێوی ئاگرین،
ئەلف و بێ نوی بۆ داستانم،
پێم بدە وا هێزی گریان
ڕاچەنینم خڕۆشانم

 

 کەژاڵ ئەحمەد


برچسب‌ها: زیندووم کەوە کەژاڵ ئەحمەد

تاريخ : چهار شنبه 6 بهمن 1395 | 11:50 | نویسنده : kurdistan |

پاییزە دار و دەوەن ڕەنگ زەردە
با تەزووی سەردە بە تۆز و گەردە
دیارە لای شەختەیە ناخۆش خەوەرێ
دارە خۆی دەڕنێ خەزەڵ هەڵ دەوەرێ
هەورە ڕەشپۆشە بە گریە و ناڵە
سەرەتای شیوەنی مەرگی ساڵە
بە گـژەی سەردی هەناسەی کـەژ و کـۆ
ژینـی خۆی هاتەوە بیر پیرە هـەڵـۆ:
داخـەکەم بۆ گوڕ و تینی جوانیـم
ئەو دەمـەی چۆن و چ بووم، بۆ وانیـم؟
هـێز و سـۆمای نییە باڵ و چاوم
مامەوە گردەنشین بـێ ڕاوم
دوورە گۆشت پۆڕ و کەوم، وەردەکەوم
گۆشتە نێچیـرێ مەگەر بێتە خەوم



ادامه مطلب
تاريخ : سه شنبه 5 بهمن 1395 | 17:16 | نویسنده : kurdistan |

بەرەو ژووری خەمی جانانه ئەمشەو
ئەنێم هەنگاوی پێم پیرانه ئەمشەو
خەیاڵی دیتوو خەو دەدزێ له چاوم
دوو دیدەم هەوری پڕ بارانه ئەمشەو
له حاڵم نیته ئەی شەم بۆ خەبەر تۆ
دەسووتم هەر وەکوو پەروانه ئەمشەو
دەبا دەرچێ له لەش گیانم ڕەفێقان
که ڕۆحم ماندووە و وەیلانه ئەمشەو
چیرۆکی عەشقی هەر نەبڕاوه یاران
دەبێ بخرێمه ناو ئەفسانه ئەمشەو
له مەیخانان بدەن ڕێم لێبڕاوم
خەمی دیسان له من میوانه ئەمشەو
هەموو عومرم بە سەودای عەشقی تۆ چوو
دە چۆن نەگریم، نەبم دێوانە ئەمشەو
لە سەعدوون دوور ئەبێ تاکەی ئەزیزم
که سووتاوی خەمی هیجرانه ئەمشەو

 

سەعدوون ڕەحمانی 


برچسب‌ها: سەعدوون ڕەحمانی

تاريخ : سه شنبه 5 بهمن 1395 | 16:57 | نویسنده : kurdistan |
صفحه قبل 1 2 3 4 5 صفحه بعد
.: Weblog Themes By VatanSkin :.