خـاڵی نییە ڕەشـماری دوو زولـــفـت لە بەڵایێ
حەڵقەی شەڕییان بەستووە هەر یێکە لە لایێ
عــاشــق دڵــی نایــێ لــە دڵارامـی جــودا بــێ
ئەڵبـەت کـــە دڵارامی لە ڕێ بــێ دڵــی نایــێ
بنواڕە خۆشی ڕەقسی لەگەڵ خەرقەیی ئەزرەق
مومکین نییە بەم پــاکییە لەم ئەرزە سـەمایێ
مومکین نییە جەلبی دڵی خووبان بە مـن و تۆ
نەمبیستووە تـەسـخیری مــەلائیک بە مـەلایێ
نەقــدی دڵ و جــان بۆ قــەدەمت نیمە بەهایە
غــەیری ئەمە قـوربان بە خــودا نیـمە بەهایێ
ئەی شــەمع بترسە لە هـــەناســەم کــە بگــاتە
ئەو دووکــەڵی زولــفە کــە پەرێـشانە بە بایـێ
تا چــاکی نەکەی پــڕ لە هــەوا سینەیی "نالی"
وەک زەنــگـڵە ئــاوازەیــی نــاڵــەی دڵــی نایـێ

 

نالی


برچسب‌ها: ڕەشـماری زولفنالی

تاريخ : سه شنبه 19 بهمن 1395 | 15:49 | نویسنده : kurdistan |

بەفری سەر "جودی" وا ئەڵێ:
ئەژدیها هات، ئەژدیها ڕۆیشت.
ژەنەڕاڵ هات، ژەنەڕاڵ ڕۆیشت.
بەڵام ئەوەی هەر مایەوه و
هەرگیز نەڕۆیشت و قەت ناڕوا،
داروبەردی کوردستانه.

شوورەی "دیاربەکر" ئەڵێ:
ناوی سوڵتان و والییەکان،
وەکوو ناوی هەندێ قارچکی ژەهراوی و
ناوی هەندێ گورگ و بەراز،
بیر چوونەوه و
له مێژوودا بوونه غوبار.
بەڵام ئەوەی بیر نەچۆوه و
هەر مانەوه و
بوون به نان و بوون به ئاو و
بوون به گوڵی ماڵەکانمان،
شەهیدانی کوردستانه.

به نێزەکانی "ئەنکەره" و
عەقڵی دوور له هەتاو بڵێن،
بەڵێ ئەتوانن ژمارەی،
کۆتره کوژراوەکان زیاد کەن
بەڵێ ئەتوانن ژمارەی،
ئەڵقەئەڵقەی زنجیر زیاد کەن.
ئەتوانن پەتی سێداره،
درێژدرێژ بکەنەوه.
ئەتوانن به گوللـه،
وەڵامی گوڵەکانمان بدەنەوه.
به زرێپۆش وەڵامی جادەکانمان بدەنەوه.
به ئاپاچی وەڵامی باخچەکانمان بدەنەوه.
به تاریکی وەڵامی ڕووناکیمان بدەنەوه.
ئەتوانن زیاتر له هەژاریمان نزیک بخنەوه.
ئەتوانن زیاتر له بەختیاریمان دوور بخەنەوه.
بەڵام ئەوەی هەرگیز هەرگیز،
بۆتان ناکرێ بیگرن یا بیکوژن،
یان لێمانی دوور خەنەوه،
یان لێمانی بستێننەوه،
خوشەویستیی کوردستانه

 

شێرکۆ بێکەس


برچسب‌ها: شێرکۆ بێکەس

تاريخ : سه شنبه 19 بهمن 1395 | 15:41 | نویسنده : kurdistan |

له‌ دونیا دا ته‌ك و تــه‌نیــا به‌ جێ مام
ده‌ڵێێ تۆزم له‌ ناو سه‌حرا به‌ جێ مام
وه‌كوو مه‌جنوون كه‌ بێزاربوو له‌ عاله‌م
له‌ دوای كاروانه‌كه‌ی له‌یلا به‌ جێ مـام

ئه‌‌گــه‌ر چی پێكــه‌نینم وا لــه‌ لێوه‌
ده‌بینی سه‌یلی ئه‌شكم هه‌ر به‌ڕێوه

ێیتر نه‌تپرسی بۆ ریـسوا به‌ جێ مــام
له‌به‌ر چی عاشق و شه‌یدا به‌ جێ مام؟
هــه‌ناســه‌ی ســاردی پــاییزیم كـه‌ ناكام
له‌ ناو بوغزی شه‌وی یه‌لدا به‌ جێ مام




برچسب‌ها: خاڵه‌ قازی

ادامه مطلب
تاريخ : یک شنبه 17 بهمن 1395 | 17:9 | نویسنده : kurdistan |


ﻭﺍ ﺩﯾﺴﺎﻥ ﮔـﻪﺭﺩﻭﻥ ﻫﺎﺗﻪ ﻗﯿﻦ ﻭ ﻗــــــﺎﺭ
ﺑــــﺎﺭﺍﻥ ئه ڕێژێ ﻭﻩﻙ ﻫﻪﻭﺭﯼ ﺑـــــﻪﻫﺎﺭ
ﺋـﺎﺧﯚ ﻛﺎﻡ وڵات ﺋﻪﻛـــــﺎ ﺑﻪﺧﺘﻪ ﺳــــﺎﺭ
ﯾﺎ ﻛـﺎﻡ ﺩڕﻙ ﻭ ﺩﺍڵ ﺋﻪﻛــﺎ ﺑــــﻪ ﮔﻮڵــــﺰﺍﺭ


ﺋﯿـﺸﯽ ﻫﻪﺭ ﻭﺍﯾــــﻪ ﺩﻩﻭﺭﺍﻧﯽ ﻏــــﻪدﺩﺍﺭ


ﺳـﺎڵێ ﻣﻦ ﺩﻩﻡ ﻭﺷﻚ ﺗﯚ تێراو ﺩﻩﻛـــﺎ
ﺳـﺎڵێ ﻭﺷﻜﻪ دێم ﺑـﻪ ﺑــــﺎﺭﺍﻭ ﺩﻩﻛـــﺎ
ﺳـﺎڵێ ﺑﺎﺵ ﻓﻪﻻﺡ ﻧــــﺎﻥ ﺑڕﺍﻭ ﺋﻪﻛـــﺎ
ﺋـــﺎﻫﺎ  ﻛﻪ فه له ک ﺷﺎڵ ﻭ ﺟــــﺎﻭ ﺋﻪﻛـــﺎ


ﻟــﻪﺳﻪﺭ ﻫﯿﭻ ﺑـــﺎﺭێ ﻧــــــﺎﮔﺮێ ﻗﻪﺭﺍﺭ


ﻛــﺎ ﺋﻪﺩﺍ ﺑﻪ ﺳﻪﮒ ئێسقان ﺑﻪ ﺑﺎﺭﮔﯿﺮ
ﭘﯿــﺮﻩﮊﻥ ﺑــﯚ ﻛﻮڕ ﻛــﭻ ﺋــــﻪﺩﺍ ﺑـــﻪ ﭘﯿﺮ
ﭘــــﺎﺭﻩ ﺑﯚ ڕﻩﺯﯾﻞ ﺩﻩﺱ بــــڵاو ﻓـــﻪﻗﯿﺮ
ﻭﻩﺣﺸﯽ ﺑﻪ ﺩڵ ﺨﯚﺵ ﻋﻪﻗڵ ﻤﻪﻧﺪ ﺯﻭﯾﺮ


ﻓﻪﻟﻪﻙ ﻫﻪﯼ ﻧﻪﮊﯾﺖ ﻟــﻪڕﻭﯼ ڕﯙﮊﮔـــﺎﺭ


ﭼﻪﻥ ﻗﯿﻦ ﻭ ﻗـــﺎﺭﻭ ﻧـــﺎﻫﻪﻕ ئه نوێنێ
دڵی ﭼﻪﻧﺪ ﻫﻪﮊﺍﺭ بێ ﻫﯿﭻ ئه شکێنێ
ﭘﺸﺖ ﻟﻪ ﭘﯿﺎﻭ ﺋﻪﻛﻪﯼ ﻧﺎﭘﯿﺎﻭ ﺋﻪﺩﻭێنێ
ﺑﻪ ﭼﯚﻟــــــﻪﻛﻪﯼ ﺣﯿﺰ ﻭﺍﺷﻪ ﺋﻪﻓڕێنێ


ﺩﻩﻙ ﭘﺸﺘﺖ شکێ ﭼﻪﺭﺧﯽ ﭼﻪﭖ ﻛﺮﺩﺍﺭ


ﻗﺎﻧﻊ


برچسب‌ها: بارانقانع

تاريخ : شنبه 16 بهمن 1395 | 15:47 | نویسنده : kurdistan |

مــــن به بـــێ تــۆ که ده‌پرسی چۆنم !
لــــه ته‌شــــه‌ن دایـــه بریـــنی کـــۆنم
دوور لـــه بـــاڵات له ژیـــانـــم زیـــزم
ســـیس و بابـــرده گـــه‌ڵای پــایــیزم
چـــاوه‌کـــانم که لـه چـــاوکـه‌ت دوورن
وه‌ک سه‌ری کوڵمی کــچانت ســـوورن
ڕه‌نگی خاڵ و که‌زێیان جه‌رگی ڕه‌شــــم
وه‌ک که‌مه‌ریان کـــــز و باریــک و له‌شـم
ڕه‌نگ و ڕووم زه‌رده نه وه‌ک گه‌ردنی زه‌رد
زه‌ردی بێگه‌ردییه ئه‌م، ئـــه‌و هــــی ده‌رد
نـــه شـــــــه‌وه شـــه‌وم نه ڕۆژم ڕۆژه
داخ لــــه دڵ بــــوومه گـــرێی بـــه‌ر کۆژه

 

هه ژار


برچسب‌ها: مــــن به بـــێ تــۆ کههه ژار

تاريخ : شنبه 16 بهمن 1395 | 13:32 | نویسنده : kurdistan |


نیــوەشــەوە، دنـیا خــامـۆش
دێتە گوێم ئاهەنگێکی خـۆش

ئـاهەنگێکی گیان پەروەرە
شـادی هێنە، خەفەت بەرە

 
ئــاهـەنگێـکی دڵنـەوازە
تارە؟ یۆڵۆنە؟ یا سازە؟

نا… نا… ئاهەنگی بلوێرە
جـا وەرە گـوێی بـۆ ڕادێرە

هەزار خۆزگەم بە خۆت شوانە
کــە بـەو مانـگەشــەوە جــوانە


 


برچسب‌ها: هێمنبلوێری شوان

ادامه مطلب
تاريخ : جمعه 15 بهمن 1395 | 10:49 | نویسنده : kurdistan |

تا به که ی دوور له چاوی له یلا بم

دوور له ئـاوایی شێـت و شـه یدا بم

مه ست و ڕیسوا له کێو و سه حرا بم

دوور له یاران له بـه حری غه م دابـم

ڕووحه که م ئێسته دوور له یارانم  

دوور له گـۆوه ندی چاو خـومارانم

بولبــولم جێ هـه واری من باغه

ده چمه وه جێ هه واری جارانم

ڕووحه که م نه ونه مامی گوڵزارم  

بــۆ ویســـالت بــه دڵ فیــــداکـــارم

ڕۆژ و شــه و شیـن و زاریه کارم  

بۆ فه له ک ڕۆیی ده نگی هاوارم

هات به هاری به هاری ڕه نگینم  

پــه رچــه مت لاده گیــانه بتـبینـم

به سیه تا که ی جفا؟ گوڵی سورم  

زۆر په شۆکاوه قه لبی غه مگینم

 

تێکستی ئاهه نگی مامۆستا ماملێ 

 

 

 


برچسب‌ها: مامۆستا ماملێتابه که ی

تاريخ : پنج شنبه 14 بهمن 1395 | 18:51 | نویسنده : kurdistan |

ئەی‌ ڕەقیب ھەر ماوە قەومی کورد زمان

نـــــایـشـکێـنـێ دانـەریـی تــۆپــی زەمــان

ئێـمە ڕۆڵـەی ڕەنـگی سـوور و شۆڕشین

سـەیــری کــە خـوێنـاوییـە ڕابــردوومــان

لاوی کـورد ھـەستـایە سەر‌ پێ وەک دلێر

تــا بـە خـوێـن نـەخـشی بکـا تـاجی ژیان

ئێــمە رۆڵــەی میـدیـا و کـەیـخوسـرەوین

دیـنمــان، ئـــاییـنمان ھـــــەر نیــــشتمـان

لاوی کـــورد ھـــەر ‌حـــازر و ئــامـادەیە

گیــان فیدایە، گیان فیدا، ھەر گیــان فیدا

کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە

زینـــدووە قـــەت نــانــەوێ ئــاڵا‌کـەمـــان

 

یونس رئوف 


برچسب‌ها: یونس رئوف دلدارئەی ڕەقیب

تاريخ : چهار شنبه 13 بهمن 1395 | 12:35 | نویسنده : kurdistan |

له‌ سه‌ر شه‌قامێکی گه‌وره‌ " ئه‌و" 

چاوه‌روانی نانێ بوو 
خوا بینێرێ 
خوا سه‌رمای نارد 
ره‌شه‌بای نارد 
گێژه‌ڵووکه‌ و ته‌پو تۆز و 
دووکه‌ڵی نارد 
شاره‌وانی چه‌ند چاوه‌شێ و 
حوکمه‌تیش پۆلیسی نارد. 
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێسته‌ و ئه‌وسایش 
که‌ هه‌ر نەهات 
نانه‌که‌ بوو

 

شێرکۆ بێکەس


برچسب‌ها: شێرکۆ بێکەسنان

تاريخ : سه شنبه 12 بهمن 1395 | 17:46 | نویسنده : kurdistan |

به‌ڵی گیانه!‌
گه‌ر بمه‌وێ
کاتژمێری کامه‌رانیت بوه‌ستێنم
گه‌ر بمه‌وێ
ئه‌ڵقه‌ی په‌نجه‌ت پێ فڕێ ده‌م
نامه‌ی به‌ختت بسوتێنم
به‌ڵگه‌م پێیه‌
هه‌زار به‌ڵگه‌ی ئاشکراو ڕوون
به‌ڵگه‌ی چوار ساڵ پێکه‌وه‌بوون
به‌ڵام...چیبکه‌م!
خۆشه‌ویستیت نه‌هه‌نگێکه‌
خوێنی هه‌ڵچووم ده‌خواته‌وه‌
خۆشه‌ویستیت ڕووبارێکه‌
قینی ڕه‌شم ده‌شواته وه!

 

عەبدوڵڵا پەشێو


برچسب‌ها: عەبدوڵڵا پەشێو

تاريخ : سه شنبه 12 بهمن 1395 | 17:40 | نویسنده : kurdistan |
صفحه قبل 1 2 3 4 5 صفحه بعد
.: Weblog Themes By VatanSkin :.